ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی كچ له زانكۆی ته‌ورێز، دژ به له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی سلف سرویس ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به دانانی خواردنه‌كانیان له سه‌ر زه‌وی و كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه وڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێندكاران نه‌ك به سه‌ركوت، به‌ڵكوو به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان ئه‌درێته‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری دابین كردنی ئیمه‌نی خابگاكان و ئیمكاناتی پێویستی ژیان، باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف سرویس و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون.
