ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد به دروشمی “بێكاری، بێگاری، حیجابی ئیجباری” له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه مانیانگرت و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه. هه‌روه‌ها له زانكۆی تارانیش خوێندكاران به دروشمی “ئازادی مافی ئێمه‌یه، ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنمان ژینایه” بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم دژ به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا نیشاندا. شایانی باسه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ خوێندكارانی زانكۆكانی ته‌ورێز و كه‌ره‌جیش به مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.