ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری قه‌زوین، دژ به ڕاده‌ستنه‌كردنی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه زۆربه‌یان له چینی كرێكار و سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگا بوون، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی مافی ئێمه‌یه”، خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕاده‌ستكردی خانووه‌كانیان بوون. به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه بڵاوه‌ی پێ كرا.