ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری شیراز، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگبه سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووهكانبه به‌رپرسان، نه‌ك ته‌نیا هێشتا خانووه‌كانیان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه، به‌ڵكوو پرۆژه‌كه له نیوه‌دا ڕاوه‌ستاوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێی خانوو له ئێران، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان سەبارەت بە سكاڵاكانیان بوون.
