ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رامانان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری ئیسفه‌هان له به‌رده‌م بینای ئوستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه بۆ ماوه‌ی ٦ ساڵه كه ده‌وڵه‌ت پاره‌ی خانووه‌كانی لێ وه‌رگرتوون به‌ڵام سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، هێشتا خانووه‌كانی ڕاده‌ست نه‌كردوون.