ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، خوازیارانی مه‌سكه‌ن له شیركه‌تی فه‌ن ئاوه‌ران، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیف بوونیان له به‌رده‌م ئوستانداری چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری له شاری كورد كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شیركه‌تی فه‌ن ئاوه‌ران پێشتر به بیانووی پێدانی زه‌مین بۆ درووستكردنی مه‌سكه‌ن، پاره‌یه‌كی زۆری له پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ت وه‌ر گرتبوو، به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، خوازیارانی مه‌سكه‌ن بیلاته‌كلیف ماوه‌نه‌ته‌وه و پاره‌كه‌شیان ناده‌نه‌وه.