ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، مه‌راسمێك به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له یادی “مێهران به‌هرامیان” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری سێمیرۆم، له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
“مێهران به‌هرامیان” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی به‌كرێگیراوێكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، له سێداره درا. ڕژیم له ترسی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئازادی خواز له‌و شاره ئیزنی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له شوێنی له دایكبوونی نه‌دا، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و شاره و ئازازدیخوازان، ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمێكیان به به‌شداری به‌رینی جەماوەر، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ئه‌و به‌ندكراوه ئێعدام كراوه به‌ڕێوه برد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه.