کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی میش ڕه‌نگی حاجی قادرگرده‌نۆ له‌ سالاسی باوه‌جانی

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی میش ڕه‌نگی حاجی قادرگرده‌نۆ له‌ سالاسی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی میش ڕه‌نگی حاجی قادرگرده‌نۆ له‌ ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناڕازیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری سه‌رپۆلی زه‌هاو دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری پێدانی گازی شار و دابینكردنی ئاوی پاك و خاوێن بۆ دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ بوون. خه‌ڵكی ناڕازی گوندی مێش ڕه‌نگین وتیان: چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیدراه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌.