كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی كهركههرهگی سه‌ر به شارستانی قه‌سری شیرین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، له به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی گوندی كهركههرهگ به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی گالۆنی ئاو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت به بیانووی جۆراوجۆر گیرفانی جه‌ماوه‌ر تاڵان ده‌كات به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به خه‌ڵك ناكات. گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری قه‌سری شیرین ئاو و جاده‌ی ستانداردیان نییه و هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌رمكردنی هه‌وا، ئیداره‌ی به‌رق كاره‌بای به سه‌ر گوندنشینان دا قه‌تع كردووه و خه‌ڵك له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.