کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندیده‌ژنی كامێرانله‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی ده‌ژنی كامێران له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی گوندی ده‌ژنی كامێران، به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ نه‌بوونی ئاو و كه‌مته‌رخه‌می ده‌به‌ ئاوه‌كانیان له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری دانا.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ژیانیان تووشی كێشه‌ بووه‌ و ته‌نانه‌ت توانایان نه‌ماوه‌ به‌رده‌وامی به‌ ژیانێكی ته‌ندروست بدەن. ناڕازیان جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه‌.