ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خه‌ڵكی به‌لووچی دانیشتووی شاری چابه‌هار بۆ پشتیوانی له “مێهره‌نگ به‌لووچ” چالاكوانی سیاسی خه‌ڵكی به‌لووچستانی پاكستان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، خه‌ڵكی شاری چابه‌هار به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و چالاكه سیاسییه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و چالاكوانه بوون. ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی خاكه‌لێوه له كاتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شاری كووه‌یته‌ی پاكستان‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌ومنییه‌كانی ئه‌و وڵاته كرا. هه‌روه‌ها له شاری كووه‌یته‌ی پاكستان، ناڕازیان بۆ پشتیوانی له دوكتور مێهره‌نگ به‌لووچ كۆبوونه‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی سه‌ركوتی پاكستان‌دا تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵك و سه‌ركوتگه‌راندا ڕووی دا و ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.