ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی چه‌ند شاری هه‌رێمی كوردستان دژ به نه‌دانی مووچه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌ڵسووكه‌وتی توندووتیژانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام ڕێگه له درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كانیان گیرا.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه دانیشتووانی شارۆچكه‌ی وه‌رتێ له پارێزگای هه‌ولێر دژ به نه‌دانی مووچه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و كه‌سێك به ناوی حه‌سه‌ن ڕه‌حمان كوژرا. ڕۆژی دووشه‌ممه خه‌ڵكی چه‌ند شاری هه‌رێم بڕیاریان دا دژ به حكوومه‌ت خۆپێشاندان بكه‌ن. له گه‌ڕه‌كی عه‌نكاوه ناڕازیان كۆبوونه‌وه و له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ی ئه‌و شاره، ناڕازیان به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.