شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د قولبادلوو” و “محه‌ممه‌د بهروغهنی” بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی و ئه‌گه‌ری له‌سێداره دانیان، له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی “محه‌ممه‌د بهروغهنی” و “محه‌ممه‌د قوبادلوو” بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی ناڕازی له‌به‌رده‌م زیندانی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشیمان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و به ته‌قه‌ی هه‌وایی هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا.