ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی ته‌رحانی لۆڕستان دژ به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی دوو برا به ناوه‌كانی حه‌مید و مه‌یسه‌م كوشكی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمان كوشكی پێشتر و له ڕێكه‌وتی پێنجی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجیه‌ك” ئێعدام كرابوو. ئێستا دوو برای دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه به ناوه‌كانی حه‌مید و مه‌یسه‌م كوشكی به هه‌مان تۆمه‌ت به ئێعدام مه‌حكووم كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه له سێداره بدرێن. خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌رحان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م دادگوسته‌ری لۆڕستان كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌ی كوشكی ته‌نیا خۆشكێكیان هه‌یه كه ناتوانێت به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی براكانی بكات و ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه له‌سێداره بدرێن، خۆشكه‌كیان بێ سه‌رپه‌ره‌ست ده‌بێت. ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ته‌رحان خۆیان گه‌یانده تاران و له به‌رده‌م دادستانی كول دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.