ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی سپای پاسداران سنووری میرجاوه‌یان به سه‌ر كاسبكارانی ئه‌و شاره داخست و كاسبكاران دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی سپا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، داخستنی سێ مانگه‌ی سنووری ڕووته‌ك له میرجاوه زیانی زۆری له كاسبكاران داوه و مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. پێشتر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌ڵێنیان دابوو كه سنووره‌كه به ڕووی كاسبكاران و سووختبه‌ران دا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كاتێك سه‌دان ئۆتومبێلی سووختبه‌ر و خه‌ڵكی ئاسایی ڕوویان له ده‌روازه‌ی سنووری ڕووته‌ك كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.