کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی منبج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی منبج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هێرشه‌كانی توركیا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاریمنبجناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌‌ به‌ هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵ و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا نیشاندا و ڕایانگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانیئه‌ردۆغانناترسین و وڵامی هێرشه‌كانی ده‌ده‌ینه‌وه‌ و ده‌سكه‌وته‌كانمان ده‌پارێزین.