ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، له گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركووك كۆبوورنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ كه‌سوكاری كوژراو و برینداره‌كانی خۆپێشاندانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو و هاووڵاتیان داوایان كرد، تاوانباران سزا بدرێن.
ڕۆژی شه‌ممه كاتژمێر پێنجی ئێواره دانیشتووانی كوردی شاری كه‌ركووك دژبه داخستنی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك- هه‌ولێر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی توركمان و عه‌ره‌بی سه‌ر به گرووپی ئه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق” كه داوای ڕاگرتنی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی باره‌گای پارتی دیمۆكراتی كوردستانیان ده‌كرد، خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام، گرژی لێكه‌وته‌وه و له تێكهه‌ڵچوونی نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خوازیاری ئازادی به‌ندكراوان و كۆتایی هێنان به دۆخی نائاسایی له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان بوون.
