خه‌ڵكی ناوچه‌ی عنهبهرئابادی كرمان ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاوی خواردنه‌وه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی عهنبهرائاباد له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانیان جاده‌كانیان داخستووه و ده‌ڵێن: سپای پاسداران ئاوی هه‌لیل ڕوود و جازمووریانی بۆ باكووری پارێزگای كرمان گواستۆته‌وه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، سپای پاسداران به لێدانی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی باشووری كرمان بۆ كارخانه‌كانی باكووری ئوستان، ده‌یان كێشه‌ی بۆ كه‌شاوه‌رزان و دانیشتووانی شاره‌كانی باشووری ئه‌و پارێزگایه ساز كردووه و وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیی خه‌ڵك نییه.