ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شارستانی عه‌باس ئابادی مازه‌نده‌ران پاش ئه‌وه‌یكه لقی ٢ی دادگای ئه‌و شاره بڕیاری به داگیركردنی زه‌مینه‌كانیان دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قازی “ڕزوانی” سه‌رۆكی لقی ٢ی دادگای عه‌باس ئاباد به پێی ئیدعای وه‌قفی ١٥٠ ساڵه‌ی ئه‌و زه‌مینانه له‌لایه‌ن یه‌كێك له ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌كه به‌ناوی “خواجه خه‌سان” ئه‌و بڕیاریه‌ی ده‌ر كردووه. به وته‌ی دانیشتووانی گوندی دانیالی سه‌ر به “مۆتل قوو”، ئه‌و زه‌مینانه له باب و باپیرانیانه‌وه پیان گه‌یشتووه و به‌ڵگه‌ی شه‌ش دانگی هه‌یه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری جاری پێشووش به مه‌به‌ستی داگیركردنی زه‌مینه‌كان هێرشی كرده سه‌ریان و سێ كه‌س له لاوانی ئه‌و گونده‌ی كوشت.