ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی شه‌هركورد له مه‌یدانێكی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌هه‌شت ئاباد نیشان دا.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ئوستانه بۆ پارێزگاكانی دیكه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵك و به‌رپرسانی ڕژیم به بێ توێژینه‌وه‌ی زانستی و ژینگه‌یی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی خێرای ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌ده‌ن. هیچ یه‌ك له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان هێشتا مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كیان نه‌داوه به‌ڵام لایه‌نه ئه‌منیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی و مه‌به‌ستیان ته‌نیا دابینكردنی ئاو بۆ به‌شی سه‌نعه‌تی پارێزگاكانی دیكه‌یه.