کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د دژ به‌ له‌ ناوبردنی سرووشتی ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د دژ به‌ له‌ ناوبردنی سرووشتی ئه‌و

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م شوێنی گه‌شتیاری “كوه‌ پارك”، دژ به‌ خراپ كردنی ئه‌و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكار خوازیاری وه‌ستاندنی چالاكییه‌كانی شاره‌داری بۆ خراپ كردنی ئه‌و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌، بایه‌خ دان به‌ دۆخی ده‌رونی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان بۆ گه‌شه‌پێدانی سرووشتی ئه‌و شاره‌ بوون. ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و شوێنه‌ سه‌ر به‌ خه‌ڵكه‌ و پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك بیروڕای گشتی له‌ به‌رچاو بگرن.