ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاری زه‌ڕگه‌رشه‌هر سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، دژ به نه‌بوونی ئاوی خورادنه‌وه و پچڕانی به‌رده‌وام و بێ ئاگاداری كاره‌با، له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و تووڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره و دوكانداران كه‌وتووه و هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی ئاوی خورادنه‌وه به تایبه‌ت ته‌ندروستی منداڵان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه و له دۆخێكی خراپی بێهداشتیدا ده‌ژین. خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی تاوانبار لە ئاست دۆخی ژیانی خه‌ڵك بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.