شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شارستانی ئه‌یوانه‌كه‌ی له پارێزگای سمنان دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕینی به‌رده‌وامی ئاو له گه‌رمای سه‌ختی هاوین دا ژیانی بۆ خه‌ڵكی شارستانی ئه‌یوانه‌كی سه‌خت كردووه و شه‌وی پێنجشه‌ممه دانیشتووانی ئه‌و شاره له به‌رده‌م فه‌رمانداری خۆپێشاندانیان كردووه. هاتنی فه‌رماندار و قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كاریگه‌ر نه‌بووه و ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دورشم خوازیاری دابینكردنی ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون و هۆشداریان دا كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.