ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری سه‌رابله‌ی سه‌ر به پارێزگای ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٢١ی جۆزه‌ردان شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رابله به ناوه‌كانی “مێهرداد قەیسەربیگی”، “ئەیوب گه‌راوه‌ند”، “یونس گه‌راوه‌ند”، “نەوید محەممەد نژاد”، “محەممەد تەهماسبی” و “حامد ڕەحمانی” له هێرشی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ڕۆژی شه‌ممه خه‌ڵكی ئه‌و شاره دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و داوایان كرد كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.
