ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی زابۆل كه له پرسه‌ی چه‌ند هێزی ئینتزامی كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن جه‌یشولعه‌دله‌وه له شاری سیب و سوران كوژرابوون به‌شداریان كردبوو، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئوستانداری سیستان و به‌لووچستان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت، تۆڕه‌یی خۆیان به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی ئوستاندار به كێشه‌ی كه‌م ئاوی، وشك بوونی تاڵاوی هاموون، ته‌بی ئاوی، كۆچكردنی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆ شاره‌كانی دیكه، هه‌ژاری و بێكاری، هه‌روه‌ها گه‌رده‌لوولی خۆڵ نیشان دا و داوایان كرد به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه له‌سه‌ر كار دوور بخرێنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ئه‌ستۆی كه‌سانی شاره‌زا و كارامهدا بێت.