شه‌وی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری دیوانده‌ره دژبه نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به گرفته‌كانیان، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی دیوانده‌ره دژبه قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان. ناڕازیان به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزكانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، چوار هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوون. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌ندئاوی سیازاخ ته‌نیا پێنج كیلۆمتر له دیوانده‌ره‌وه دووره به‌ڵام ڕژیم ئاوی شاره‌كانی دیكه‌ی پێ دابین ده‌كات و هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره هه‌ڵ ناگرێت.
