کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا دژ به‌ زه‌وی‌خواری

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا دژ به‌ زه‌مینخواری 3

به‌یانی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژینگه‌یی خۆڕه‌م ئاوا دژ به‌ داگیرکردنی کێو و زه‌وی له‌ ناوچه‌كانی “مودبه‌ كوه” و كه‌مه‌ربه‌ندی سه‌زی گه‌ڕه‌كی “قازی ئاباد” كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، چالاكانی ژینگه‌یی له‌ شوێنی لێدانی كارگه‌ی شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ سپای پاسداران له‌ “مودبه‌ كوه” كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ لێدانی زه‌نجیره‌ی ئینسانی خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و داگیرکاریه بوون.