ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ته‌فتان له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، له ناڕه‌زایه‌تی به كار و چالاكی شیركه‌ته‌كانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌ی ته‌فتان، شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به قه‌رارگای خاته‌مۆل ئه‌نبیای سه‌ر به سپای پاسداران به بیانووی لێدانی مه‌عده‌ن، زه‌وی و زاری كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكیان داگیر كردووه و زیانی خه‌ڵكیان قه‌ره‌بوو نه‌كردووه‌ته‌وه. پێشتر چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به پیس كردنی ژینگه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ناوچه‌ی ته‌فتان هۆشداریان دابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به داواكاری خه‌ڵك نه‌داوه.