ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له پاركی قه‌یته‌رییه كۆبوونه‌وه و ڕێگه‌یان له درووست كردنی مزگه‌وت له‌و پاره‌كه‌دا گرت.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر زاكانی شاره‌داری تاران بڕیاری سازكردنی مه‌زگه‌وت و بڕینی داره‌كانی به‌شێك له پاركی قه‌یته‌رییه‌ی ده‌ر كرد. ئه‌و بڕیاره‌ی شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و ئێستا دوو ڕۆژه چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له پاركی قه‌یته‌رییه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له شوێنی درووست كردنی مه‌زگه‌وته‌كه‌دا گۆڕستانێكی مێژوویی سێ هه‌زار ساڵه هه‌یه و ڕێكخراوی به‌رگری له ئاسه‌واره مێژووییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك له‌و شوێنه به بێ توێژینه‌وه‌ی میراسی فه‌رهه‌نگی هۆشداری داوه‌ته ده‌وڵه‌ت.
