شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌ندكراوی سیاسی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” كه له نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” تاران به‌سته‌ری كرابوون، له‌به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ تێكچوونی باری ته‌ندرووبستی “حسێن ڕه‌ونه‌قی”، بێهداری زیندانی ئێڤین ناوبراوی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” گواستۆته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌شی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد به‌دوایاندا به‌ڕێكه‌وتبوون، به‌ڵام له‌نێوه‌ی ڕێگه‌دا ونبوون و كاتێك ئامبۆڵانسه‌كه گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” خه‌ڵكی زۆر بۆ پشتیوانی له‌و به‌ندكراوه سیاسیه كۆببوونه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه چاویان پێی بكه‌وێت. هاوكات كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و خوازیای پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” بوون