کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی بیدخوون دژ به‌ پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی بیدخوون دژ به‌ پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی بیدخوون له‌ پارێزگای بووشێهر، دژ به‌ لێدانی پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوه‌ڕۆ له‌ ته‌نیشت ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

شارۆچكه‌ی بیدخوون له‌ نزێك شاری عه‌سه‌لوویه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌ تێكه‌ڵ به‌ ماده‌ نه‌وتییه‌كانه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ بۆنێكی ناخۆش به‌ نێو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. بۆ ڕێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆن و نه‌خۆشی، ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا پاڵاوگه‌یه‌ك له‌ ته‌نیشت ئه‌و شاره‌ درووست بكات، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی بۆ سازكردنی پڕۆژه‌كه‌ دیاری كراوه‌ له‌ ته‌نیشت خانووی خه‌ڵك هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌.