ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شارستانی مێهرێستان سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی مێهره‌نگ به‌لووچیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و یه‌ندكراوه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهره‌نگ به‌لووچ” چالاكی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی یه‌كگرتوویی به‌لووچ، له لایه‌ن هێزه‌كانی وڵاتی پاكستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا ته‌نانه‌ت شوێنی ڕاگرتنی دیار نییه. خه‌ڵكی به‌لووچ له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی له‌و ژنه چالاكه، باره‌ها كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان بەرێ خستووه و خوازیاری ئازادی بێ مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بوون، كه به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی دیكه له خه‌ڵك له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی پاكستان و ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.