ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گوندی یهلقوون ئاغاج له شارستانی تیكاب، دژ به چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و ناوچه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، شیركه‌ته مهعدهنیهكانی سه‌ر به سپای پاسداران هه‌موو كانگاكانی شارستانی تیكابیان تاڵان كردووه به بێ ئه‌وه‌ی سوودێك به خه‌ڵك بگه‌ینن. كۆمپانیاكانی سه‌ر به سپای پاسداران زێڕابی مه‌عده‌نه‌كان تیكه‌ڵ به ئاوی ڕووبار و زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كان ده‌كه‌ن و زیانێكی زۆریان به جووتیاران گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی له‌ناوبردنی له‌وه‌ڕگه‌كان، ئاژه‌ڵداران ناچار بوون مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان بۆ ناوچه دوورده‌سته‌كان بگوازنه‌وه.