دانیشتووانی گوندی زه‌ڕئه‌نگووشی ده‌ڕه‌شار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، دژ به نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی جاده‌ی سه‌ره‌كی ده‌ڕه‌شار بۆ ئاودانانیان داخستووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ بارهه‌ڵگر و ئۆتومبێلێك هاتووچۆ بكات. ناڕازیان به میدیاكانیان وت: نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ئوستانی ئیلام خۆی له ئاست ئه‌و باروودۆخه به‌رپرسیار نازانێت و بایه‌خ به ژیانی گوندنشینان ناده‌ن.