ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی ئامۆل و ئیزه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “غه‌زاڵه چه‌لابی” و “حامید سه‌له‌حشوور” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری ئامۆل له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “غه‌زاڵه چه‌لابی” كۆبووونه‌ته‌وه و به موزیك سروودی “له خوێنی لاوانی وه‌ته‌ن، لاله ڕواوه”یان خوێند. “غه‌زاڵه چه‌لابی” ڕۆژی ٣٠ خه‌رمانانی ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ئامۆل گیانی به‌خت كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیزه مه‌زاری “حامید سه‌له‌حشوور”یان گوڵباران كرد و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانی گرت. “حامید سه‌له‌حشوور”ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ڕۆژی ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی كرا.