ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌راك و كه‌ره‌ج له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد”، “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئه‌راك و كه‌ره‌ج هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” یادی گیانبه‌ختكردووانیان به‌رز نرخاند و به وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی ئه‌راك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد، هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجیه‌ك له سێداره دران.