به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه وێڕای میلیتاریزه كردنی گوڕستانه‌كانی حه‌سه‌ن ئاوای سنه و ئایچی سه‌قز و گوڕستانه‌كانی مهاباد، پیرانشار و دێولان خه‌ڵكی ئازادیخواز و موسافیرانی نه‌ورۆزی به‌شداری به‌رینیان له كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مهاباد، پیرانشار و دێولان وێڕای میلیتاریزه‌كردنی گۆڕستانی شاره‌كان و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وایی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كه دا به‌شداری به‌رینیان له پێنجشه‌ممه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌ئاست ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووان نوێ كرده‌وه.