به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
