به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لاوانی ئازادیخواز و شۆڕشێگڕی سنه ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێز گرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
