ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار و هاوكات له‌گه‌ڵ ١٦مین ساڵی كوشتنی “هێرانت دینك” ڕۆژنامه‌وانی ئه‌رمه‌نی، سه‌دان كه‌س له شارۆمه‌ندانی ئیستانبوول له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی “ئاگووس” كۆبوونه‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ده‌نگی ئازاد، شوێنی تیرۆری ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌یان گۆڵباران كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له شوێنی تیرۆری “هێرانت دینك” دا كۆبوونه‌وه و دروشمی “ئێمه هه‌موو هێرانتیم، ئێمه هه‌موو ئه‌رمه‌نین”یان به‌رزكرده‌وه. ڕۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی ئه‌رمه‌نی”هێرانت دینك”، له ساڵی ٢٠٠٧ی زاینی له هێرشێكی چه‌كداری دا تیرۆر كرا و هێرشبه‌ره‌كه لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ بوو كه له‌لایه‌ن دادگاوه به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و له ساڵی ٢٠٢٠دا ئازاد كرا. ناڕازیان تیرۆری “هێرانت” وه‌كوو قه‌تڵی سیاسی پیناسه ده‌كه‌ن و هه‌ر ساڵ له شوێنی ڕووداوه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.