کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان له‌ یه‌زد و شیراز

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان له‌ یه‌زد و شیراز 3

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی گوڵان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی یه‌زد و شیراز دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌ به‌رده‌م ئوستانداری خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه‌ و خوازیاری دابینكردنی كاره‌با، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ دووكان، ئاو، به‌رق، گاز، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی و په‌رداختی یارانه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بوون.