کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان له‌ یاسووج

ئازادی ڕشید فه‌قی زاده‌ له‌ زیندانی شنۆ 1 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گوڵان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی یاسووج هاوشێوه‌ی هاوپیشه‌كانیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ خۆپێشاندانیان كرد.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ده‌وڵه‌ت قاتڵی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكه‌” خوازیاری وه‌لانانی سامانه‌ی نانینۆ، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ دووكان، بیمه‌، گاز، به‌رق و ئاو بوون. خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كات دووكانه‌كانیان ده‌ده‌خه‌ن.