ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی ڕه‌شت بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی ڕه‌شت به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئوستانداری گیلان خوازیاری دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری، دابه‌زینی كرێ دووكان، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئاو، كاره‌با، خه‌میرمایه و گاز بوون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكاران و خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی چه‌ندین شاری ئێران دژ به نه‌بوونی كاره‌با خۆپێشاندانیان كردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.