ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن مهسكهنهكانی میللی “فاتمیه“ی شاری ورمێ دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، خاوه‌ن مهسكهنهكانی میللی “فاتمیه“ی شاری ورمێ له‌ئاست گوڕینی قه‌رارداده‌كانیان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی و پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر پێدانی وامی مه‌سكه‌ن به قیستی مانگانه شه‌ش ملیۆن تمه‌ن، ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.