ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ئابووری و ژیانی به‌رهه‌مهێنه‌ران، كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی كه‌لوپه‌لی پیشه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پشتیوانی ده‌وڵه‌ت له به‌رهه‌مهێنه‌ران، دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌یان نه‌ده‌ن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێدانی پشكی خواردنی مریشك، پشتیوانی یاسایی ده‌وڵه‌ت له به‌رهه‌مهێنه‌ران، كه‌م كردنهوهینرخی كه‌لوپه‌لی پیشه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
