خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانی مه‌شهه‌د، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، دژ به گه‌نده‌ڵی سیستماتیكی ئیتحادییه‌ی مریشكداران و نه‌بوونی كاره‌با كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، نرخی خۆراكی مریشك زۆر گرانه و پشكی كێڵگه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیتحادییه‌وه تاڵان ده‌كرێت و له بازاڕی ئازاد ده‌فرۆشرێت. هه‌روه‌ها نه‌بوونی كاره‌با و ئاو زیانی زۆری له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان داوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له مریشكه‌كانیان مردار بووه‌ته‌وه.