ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵان، خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی شارۆچكه‌ی هه‌وانیروزی كرماشان دژ به ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به پێی زانیارییه‌كان، زه‌ویه‌كانی شارۆچكه‌ی هه‌وانیروز سه‌ر به ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی ئه‌رته‌شه و پێشتر به بیانووی سازكردنی خانوو، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتبوو، به‌ڵام چه‌ند ساڵ به سه‌ر واده‌ی درووستكردنی خانووه‌كان تێپه‌ڕێوه و كه‌س وڵامده‌ره‌وه‌ی خاوه‌ن زه‌ویه‌كان نییه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ناڕازیان دروشمی “بێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌ف”یان دژ به هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به كار هێنا و سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌ی ئاسمانیان به‌سه‌ر ناڕازیان دا كرد.