ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، خاوه‌ن زه‌مینه‌كانی ناوچه‌ی “كێ‌و ڕه‌ش”ی سه‌ر به شارستانی ڕۆبات كه‌ریم له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی زه‌ویه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن زه‌مینه‌كانی “كێ‌و ڕه‌ش”ی سپیدار له شارستانی ڕۆبات كه‌ریم، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌تاڵ نه‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه. به وته‌ی ناڕازیان، ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌و زه‌مینانه‌ی دره كردووه كه چی ئێستا چاره‌نووسی زه‌ویه‌كان ڕوون ناكاته‌وه و خه‌ڵكی له بیلاته‌كلیفی هێشتۆ‌وه.