به‌یانی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، خاوه‌ن دووكانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی تیجاری ونووس له به‌نده‌رئه‌نزه‌لی دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی نابه‌رپرسیارانه‌ی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه تیجارییه كۆبوونه‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی تیجاری ونووس له به‌نده‌رئه‌نزه‌لی ئاگری گرت و زیانێكی زۆری به خاون دووكانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده تیجارییه گه‌یاند. وڵام نه‌دانه‌وه‌ی لێژنه‌ی بڕیوه‌به‌رایه‌تی به داواكاری خاوه‌ن دووكانه‌كان، ناڕازیانی ناچار كرد له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه تیجارییه خۆپێشاندان بكه‌ن. ناڕازیان ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یان به كه‌مكاری و ئیهمال تۆمه‌تبار كرد و ڕایانگه‌یاند: دووربینه‌كانی چاودێری كاریان نه‌كردووه و ئامێره‌كانی دامركانه‌وه‌ی ئاگریش له‌كار كه‌وتبوون، ئێستا گومانیان له چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوه هه‌یه و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.