ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، خاوه‌ن تراكتۆره‌كانی ڕه‌فسه‌نجان له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی بووه‌ته هۆی ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانیان و زیانێكی زۆریان پێی گه‌یشتووه. پێشتریش چه‌ند جار له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.